بەگوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە
لە دانیشتنێكی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دەكەنەوە.
بە بڕی ٤ ملیار دینار چەندین پرۆژەی شارەوانی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە بڕی نزیكەی چوار ملیار دینار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، حەوت پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارەكە جێبەجێ دەكات، كە پرۆژەكان كاریگەری زۆریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە دەبێت.
شاندێكی شارەوانییەكانی فەرەنسا دێتە هەرێم بۆ هەماهەنگی و هاوکارى زیاتر
شاندێكی شارەوانییەكانی فەرەنسا دێتە هەرێمی و لە بواری ماستەرپلانی شارەكان و جێبەجێكردنی پلان و ڕاهێنانی فەرمانبەران هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی دەکات
ئاستى خزمەتگوزارى لە عەنکاوە بەرز دەکرێتەوە
ساسان عەونی لە بەدواداچوونێکى بۆ ڕەوشى خزمەتگوزارى لە شارۆچکە عەنکاوە، گوتى: بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە شارۆچكەی عەنكاوە بەرز دەكەینەوە.
ژمارهیهك فەرمانبەری گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێنران
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ٦٤ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێندران.