بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پلانی پێشخستنی سێكتەری گەشتوگوزار و گفتوگۆكردن لەبارەی بڕیاری كۆبوونەوەی ژمارە (83)ی ئەنجوومەنی وەزیران كە تایبەت بوو بە سێكتەری گەشتوگوزار، بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئەمەریكا جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەكەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریكا بە وەکالەت و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا كاركردنی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و هاوكاری و پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان تاوتوێ كران.
زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چەمچەماڵ خەرج دەکرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٣٣ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار دینار بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی ڕاپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ.