هەواڵەکان
بە گوژمەی ملیارێك و ٧٢٠ ملیۆن دینار پرۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ئاسوودە سیتی دەستیپێكرد
بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان لە هەولێر دانرا
پڕۆژەی درووستكردنی شەقامێكی سی مەتری لە دهۆك دەستیپێكرد
بە گوژمەی نزیكەی سێ ملیار دینار بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك پرۆژەی درووستكردنی شەقامێكی سی مەتری لە شاری دهۆك دەستیپێكرد.
پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی كۆڵانەكانی شیلادزێ دەستیپێكرد
بە سەرپەرشتیی تیمەكان سەرۆكایەتیی شارەوانیی شیلادزێ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵانەكانی شیلادزێ دەستیپێكرد كە ژمارەیەكی زۆر ماڵەكانی شارەوانییەكە لێی سوودمەند دەبن.
شارەوانیی سلێمانی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی نۆژەن كردەوە
تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانییەكەیان نۆژەنكردەوە و هەڵمەتەكەش بەپێی داهاتی شارەوانی بەردەوام دەبێت.
گوژمەی ٣٦٦ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی باخچەیەك لە زاخۆ خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكە، باخچەیەك لە گەڕەكی جگەرخوێن لە زاخۆ دروست دەکات
بڕی ٣٠٨ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخان كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەیەكی گرنگ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات کە كاریگەری زۆر باشی دەبێت لە چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی
بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورسی هەولێر جێبەجێ دەكرێت
پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورسی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر و بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت
هەڵمەتەكانی پاكکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوە سرووشتییەكان بەردەوامە
بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، تیمەكامی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێز سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانیان دەستپێكردووە.
دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە دهۆك بەڕێوە دەچێت
ڕۆژی 27ی مانگ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگەی دهۆك دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە پارێزگەی دهۆك بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.