Skip to the content

هەواڵەکان

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاری كرا

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوە دیاری كرا،  لە ئێستاوە تاوەكوو ڕێكەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە، مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن.

شارەوانیی دهۆك پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد

 لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شاری دهۆك، لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا، وێڕای ئەم پرۆژەیە چەندین كاری دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

شەقام و كۆڵانەكانی هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی دامودەزگەكانی شارەوانی لە سەرتاسەری كوردستان و بەردەوام كار لەو بوارەدا دەكرێت. بۆ ئەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر تێكنەچن و گرفت بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست نەبێت، پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوە لە شارەكەدا بەردەوامە.

سەنتەری ئەورووپی بۆ تەكنەلۆژیا و ڕاهێنان ئەكادیمیایەك بۆ ئەندازیارانی كوردستان دەكاتەوە

سەنتەری ئەورووپی بۆ تەكنەلۆژیا و ڕاهێنان ئەكادیمیایەك بۆ ئەندازیارانی كوردستان دەكاتەوە كە ئامانج لێی بەهێزكردنی توانای ئەندازیاران و باشتركدنی هەلی كار بۆ ئەندازیارە گەنجەكان و هەلی ڕكابەری لە بازاڕی بیناسازیدا.

ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ٢٢٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر

لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی شەقامەكان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا لەسەر خەركردنی گوژمەی نزیكەی 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان.

لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و گفتوگۆ لەبارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا كە لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.

لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراق سەردانی سنووری سۆرانیان كرد

تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیییەكانی گەشتوگوزارەوە لە سنووری سۆران، پێشوازی لە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار كرا، بەشێكیان گەشتیاری هەرێمی كوردستان بوون و ئەوانی دیكەش لە پارێزگەكانی عێراقەوە هاتبوون

لە سێ ڕۆژی جەژن زیاتر لە 138 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد

تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراقی سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد و زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و نووستنیان بۆ دابین كرا.

گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەك چاودێری بۆ داندرا

گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەك چاودێری بۆ داندرا، ئەمڕۆش شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیاران لە گۆمەكە كۆكرایەوە.

تیمەكانی گەشتوگوزار گۆمی فێڵاو و دەوروبەریان خاوێن كردەوە

دوای ئەوەی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق سەردانی گۆمی فێڵاویان لە سنووری چۆمان كرد، لەلایەن بەشێك لە گەشتیارانەوە گۆمەكە پیس كرا، دەمودەست  گەشتوگوزاری چۆمان لە ڕێگەی چەندین كرێكارەوە گۆمەكە و دەوروبەریان خاوێنكردەوە.