بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە.
هەواڵەکان
گوژمەیەك بۆ بەردەوامیی كاركردنی بیرەكانی ئاوی كەلار خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و ڕۆن بۆ مۆلیدەی بیرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار
كاری چاككردنەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر بەردەوامە
چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكه لە كارە بەردەوامەكانی شارەوانی، بۆ ئەوەی گرفت لەبەردەم هاتوچۆی شوفێران دروست نەبێت و سیمای جوانی شار و شارۆچكەكان تێك نەچێت، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بە بەردەوامیی پرۆسەی چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان بەڕێوە دەچێت
پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گردجووتیار دەستی پێكرد
نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخان كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی.
گوژمەیەك بۆ دابینكردنی ماتۆڕی غەتاس بۆ ئاوی سلێمانی خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ كڕینی پێدوایستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی
دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە
دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە، بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك 250 لیتر ئاوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ هەر كەسێك 300 بۆ 350 لیتر ئاو دابین دەكرێت.
ئەمساڵ نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە
ئەمساڵ نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە
شاریا.. پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا
سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات
سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات