وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری سلێمانی.
هەواڵەکان
پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی له شاری ههولێر جێبەجێ كرا
لەسەر داهاتی شارەوانی، پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات پرۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.
دەست بە پرۆسەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر دەکرێت و كەلوپەلیش بۆ مۆزەخانەی سلێمانی دابین دەكرێت
بەمزووانە دەست بە جێبەجێكردنی پرۆسەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر و كەلوپەلی پێویستیش بۆ مۆزەخانەی سلێمانی دابین دەكرێت.
زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا
بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.
زیاتر لە 525 میلۆن دینار بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا كرد
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق كرد و باڵیۆزی ئەو وڵاتە خواستی كاركردنی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان لە سێكتەرەكانی ئاوی خواردنەوە و خۆڵ و خاشاك و گەشتوگوزار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری خستەڕوو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دهبن
دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەكرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ، ڕێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە.
پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتریی پێنجی حەسارۆك له شاری ههولێر جێبەجێ كرا
شەقامی 20مەتریی گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرا و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەكراوە.
ساسان عەونی: خولی ئایزۆ بۆ ئەوەیە بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بكەین
خولی سیستەمی بەڕێوەبردنی كوالێتی (ISO) بۆ ئەندازیاران و فەرمانبەرانی وەزارەت و داموزدەزگاكانی تری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەكە، سەردانی بەشداربووانی خولەكەی كرد