Skip to the content

هەواڵەکان

گرفتی دابینكردنی ئاو لە ڕێگەی تانكەرەوە لە سۆران چارەسەر دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران ڕادەسپێرێت كە دەرخستە بۆ پڕۆژەی ئاو لە سۆران ئامادە بكەن بۆ ئەوەی گرفتی دابینكردنی ئاو لە ڕێگەی تانكەرەوە لە سۆران  چارەسەر بكرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات

 ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری شاندێكی وەزارەت بە مەبەستی بەدواداچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان  سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد

شاندێكی حكومەت لەگەڵ مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك كۆبوونەوە

شاندێكی حكوومەت، ڕاسپاردەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان بە مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك گەیاند و دووپاتیان كردەوە ئەو پێكەوەژیانەی لە كوردستان هەیە، لە لای سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری پێدەدرێت.

ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە دەوروبەری پارێزگەی هەولێر كارا دەكرێنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر پرسی چۆنیەتی كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە دەوروبەری پارێزگەی هەولێریان تاوتوێ كرد.

ساسان عەونی: ڕوئیای سەرۆكی حكومەت ئەوەیە خەڵكانی كەمدەرامەت لە یەكەكانی نیشتەجێبوون سوودمەند بن

ئەمڕۆ دووشەممە (6ی حوزەیرانی 2022) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، د. جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگاری هەولێر، كۆڕبەندی نیشتەجێوون و بیناسازی لەپێناو ڕێكخستنەوەی كەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە بەڕێوەچوو 

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاوی ڕاپەڕین خەرج دەكرێت

ئەم گوژمەیە دەبێتە هۆی بەردەوامی كاركردنی فەرمانگەكانی ئاو لە دەڤەری ڕاپەرین.

چوار پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قوشتەپە و شاخۆڵان و شەقڵاوە و گوندی مورتكە لە سنووری پارێزگەی هەولێر

لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە و كۆتایی دێت، بەڵام ئێستاكە دامودەزگەكان لە پێشوازی هاووڵاتییاندان .

بۆڕیی سەرەكیی ئاوی دووكان - سلێمانی چاككرایەوە

دوای چل كاتژمێر كاركردن بۆڕیی سەرەكی پڕۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی لەلایەن تیمی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی دووكان چاككرایەوە
 

ئاوبەری سندووقی لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر دروست دەكرێت

كاركردن لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئێستاش وێڕای دروستكردنی شەقامەكە، هاوكات كار لە دروستكردنی ئاوبەری سندووقی پڕۆژەكە دەكرێت كە یەكێكە لە بڕگە ستراتیژییەكانی پڕۆژەكە.