Skip to the content

هەواڵەکان

ژمارەیەك پرۆژەی ڕێگەوبان و قیڕتاوكردن لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەك پڕۆژەی درووستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

٢٥ هەزار گوڵ لە شاری هەولێر دەچێنرێن

زیاتر لە ٢٥ هەزار گوڵ لەلایەن نەمامگەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بەرهەم هێنرا و ئێستاش هەڵمەتی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر دەستیپێكردووە.

ناوی گەڕەك و شوێنە نوێیەکانی هەولێر ناوی کوردی و واتادار دەبن

لەمەوپاش لە كاتی ناونانی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر هەوڵ دەدرێت سوود لە ناوی شاخ و ڕووبار و دۆڵ و دەستەواژەی ماناداری ناو فەرهەنگە كوردییەكان وەربگیرێت.

ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك بە گوژمەی ٤٢٠ ملیۆن دينار جێبەجێ دەکرێن

بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ٤٢٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو لە شاری دهۆك.

لەمساڵدا ٧٤٥ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێكراون و دەکرێن

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایدەگەیەنێت، "تەنیا لەمساڵدا ٣٩٩ پرۆژەی گەورە بە نزیكەی ٢ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بڕیاریان لەسەر دراوە و بەشێكیشیان تەواوكراون، هەر ئەمساڵ ٧٤٥ پرۆژەی جۆراوجۆریش لەسەر داهاتی شارەوانییەكان بە گوژمەی ٧٠ ملیار دینار جێبەجێكراون."

١٠٠ ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێنرێن

زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دار لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی، تاوەكوو ساڵی ٢٠٣٠ لە شاری هەولێر دەچێنرێن.

بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٨ ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە شاری دهۆك.

بە گوژمەی ٢ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لەسەر شەقامی ٣٠مەتری تاوەكوو شەقامی ٦٠مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

بە گوژمەی زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن له‌ پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌سه‌ر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری دهۆك جێبه‌جێ ده‌كات .

نزیكەی ٤٠٠ تۆن قوڕولیتە لەژێر پردەكانی سەنتەری شاری هەولێر دەرهێنرا

وەك ئامادەسازییەك بۆ وەزری زستان و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو، خۆڵ و خاشاك و قوڕولیتە لە ١٠ وێستگەی ناو خەزانی ژێر پردەكانی شاری هەولێر دەرهێنرا.