Skip to the content

هەواڵەکان

سۆران.. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت لە دەڤەرەكە کۆ بووەوە

وەزارەتی شاره‌وانی، هەموو هەمانگییەک لەپێناو پێشکەوتنی خێرا بۆ دەڤەرەکە پێشکەش دەکات، بە تایبەتی پاش ئەوەی بووە ئیدارەیەکی سەربەخۆ و بۆ ئەم مەبەستە بەزووترین کات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی دادەمەزرێن.

پڕۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە

پڕۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە كه‌ 90%ی پڕۆژەكە سەوزایییە و ڕەچاوی کوالێتییەکی بەرزی ژینگەپارێزی کراوە و هەوڵ دراوە ژینگەی سەوزایی دەڤەرەکە و جۆری دار و بەروبوومەکانی تێدا پارێزراو بێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ هۆكارەكانی ڕوودانی لافاو و چۆنیەتی ڕێگریكردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی لافاوی لەو شێوەیە كرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمێکی تایبەتی وەزارەت، بەدواداچوون بۆ ئاوڕێژە سرووشتییەکانی دەوروبەری هەولێر و چۆنیەتی تێكەڵكردنی ئاوەڕۆكان دەكات

زياتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرج كرا

زياتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرج كرا ، ئەم بڕە پارەیەش كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد

ساسان عەونی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی زاخۆ دەكرێتەوە و بە مەبەستی قیڕتاوكردنی سەرجەم ئەو شەقامانەی زاخۆش كە تاوەكو ئێستا قیڕتاو نەكراون، دەرخستەمان بەرز كردووەتەوە

زاخۆ.. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرجەم دامودەزگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبووەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان دەکەینەوە و فەرمانی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانی ئاوەدانی زاخۆمان داوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی پردی دەلالی كرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پردی ده‌لال ڕایگه‌یاند حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بایەخی زۆرتر بە سێکتەری شوێنەوار بدرێت.

سلێمانی.. پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە جیاكراوەی عەواڵ جێبەجێ دەکرێ

لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانی، گوژمەی زیاتر لە 112 ملیۆن دیناری خەرج کرا بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە جیاكراوەی عەواڵ

دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواریی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی ifpoى فەرەنسی بەڕێوەچوو

به‌ ئامانجی گفتوگۆكردنی ئەنجامەكانی كنە و پشكنینی شوێنە شوێنەوارییەكان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو بەهۆی هەڵكۆڵینەوە دەستكەوتوون،دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواریی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی ifpoى فەرەنسی بەڕێوەچوو