بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو9ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان
هەواڵەکان

لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و چاڵەکان بەڕێوە دەچێت
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆكانی بەڕێوەبرد.

بە زیاتر لە یەك ملیار دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە كۆڕێ و بەستۆڕە و پیرمام جێبەجێ دەكرێن
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە ملیارێك دینار ژمارەیەك پڕۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەستۆڕە و كۆڕێ و پیرمام جێبەجێ دەكرێن

بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە سنووری شارەوانیی هیران جێبەجێ دەكرێت
لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و دانانى قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.

هەڵمەتی چاككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستی پێ كرد
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان

پرۆژەی ئاوی ڕانیە-حاجیاوا-چوارقوڕنە بە نزیكهی 30 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ڕانیە، جاجیاوا، چوارقوڕنە بە گوژمەی 29،721،307 دۆلار تەواو دەكرێت كە توانای بەرهەمهێنانی 3000 مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە و گرفتی كەمئاوی لە سنوورەكە چارەسەر دەكات.

پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی نزیكهی 20 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی، كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە،

پلانی پێشوەختەی ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری داڕێژرا
كۆبوونەوەیەكی باڵا بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و چارەسەركردنی گرفتەكان لە شاری هەولێر لە وەرزی هاویندا بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دران وەك ئامادەكاریی ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر.

باخچەیەك لەسەر ڕووبەری 3000مەتر دووجا لە زاخۆ کرایەوە
بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی كە یەكێكە لە كارە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕووبەری 300مەتر دووجا باخچەیەك لە شاری زاخۆ كرایەوە.