لە ژێر چاودێریی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لەبارەی پەرەپێدان و گرنگیدان بە پلانسازی و نەخشەسازی و رۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە رێكخستنەوە و پەرەپێدانی شار و شارۆچكەكان ساز كرا.
کار و چالاکییەکان
كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو
ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/7 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەناوی " كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكان" ساز كرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ ئەو كـۆنـفرانـسە لـە چـوارچـێوەی چـاكـسازیـیەكـانـی حـكوومـەت و بـایـەخـدانـێتی بـە پـرسـی رێكخسـتنەوەی سـەرجـەم سـێکتەرەکـان.
لە گرێبەستە نوێكانی خاوێنكردنەوە دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی زیادکران
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوەی بە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد و بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە، هەروەها خاوێنكردنەوەی دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی و چەندین زۆنی دیكەش زیاد كران.
بەهۆی چاکسازی لە گرێبەستەکانی خاوێنکردنەوە ساڵانە حەوت ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە
لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات.
بە گوژمەی 32 ملیار دینار لە دهۆك 76 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك كە پەنجا فەرمانگەی شارەوانی لەخۆ دەگرێت، لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی 32 ملیار دینار، 76 پرۆژەی فرەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون، كە 54 پرۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی و 12 پرۆژەی دیكەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆك بوونە. 74 پارچە زەویش بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكراون.