Skip to the content

هەواڵەکان

سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بە ناونیشانی (توانایەکی  بەهێز سەنگەرێکی بەهێز، هۆشیاری ئەرک و ئامانجمانە) بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

پلەی (٥٧٨٧) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە،بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو

 ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر به‌ڕێوه‌چوو بۆ  پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش

لە سنووری پردێوە ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کران