ئەمڕۆ 21/ 1/ 2021 لە دیوانی وەزارەت، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و جەنەڕاڵ دایڤد ویلیامس،.
هەواڵەکان

ئه‌فسه‌رێك به‌شداری پانێڵێكی سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیجی ئەڵمانی ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشەمە رێکەوتی 20/1/2021 مقدم/ ئەندازیار شاخەوان سه‌لام ، بەڕێوەبەری پرۆژەی ستراتیژیەتی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری پانێڵێکی ئۆنلاینی کرد، کە لە لایەن سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیژی رێکخرابوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی بواری ئاسایش و ستراتیژی نێودەوڵەتی.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و راوێژكارانی هاوپه‌یمانان كۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.

پرسەنامە
خەمبارو نیگەرانین، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ( محمد مستەفا محمد ) تێکۆشەرو ماندونەناس، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، کە دەکاتە باوکی عەمید/ عوسمان محمد مستەفا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارتمان.

وەزیری پێشمەرگە پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری تورکیا
ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەڵەتی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا‌و وەفدێکی یاوەری.

كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هەیئەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران، كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه و راوێژكارانی به‌رگری به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافى به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)ی ئه‌زیز
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١بەبۆنەی (30) هه‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

وه‌زیری پێشمه‌رگه: " بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نیه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه."
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١وهزیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یێنێت: عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن وایكردووه، پڕۆسه‌ی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دهستیپێکردوە.

ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێته باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
ئەمرۆ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.