بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە،بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر، ئۆپهراسیۆنێكی هاوبهش بهڕێوهچوو
ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر بهڕێوهچوو بۆ پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش
لە سنووری پردێوە ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران
ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کران
جێگری سەرۆکی ئەڕکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازی کونسوڵخانەی ئەمەریکا کرد
ڕۆژی سێشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لیوا ڕوکن هۆشمەند ڕەشید حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد.
پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا