Skip to the content

هەواڵەکان

دادگای بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

 دادگای بازرگانی گرنگییەكی تایبەت و زۆری هەیە بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی و هەموو ئەو كێشە و گرفت و كەیسانەی كە لە كەرتی بازرگانیدا سەرهەڵدەدەن  لەم دادگایە چارەسەر دەکرێن 

لە گەرمیان ٣٥ کغم کەرەستەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

لە پێناو چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لیژنەی چاودێریی بازرگانی گەرمیان سەردانی چەند شوێن و بازاڕیان کرد و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن

هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دەگاته‌ هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئاگاداری ناردووە بۆ جوتیاران کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.

دابه‌شكردنی بەشە خۆراکی مانگی یه‌ك دەستی پێکرد

بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراک و بەڕێوەبەری کۆمەڵگه‌ی کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان،  دەستکرا بە  دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی  هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر 

تا وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن کۆگاکان گەنمی پێویستیان تێدایە

مانگانە ئارد لە وادەی خۆی بەسەر هاووڵاتیاندا  دابەش دەکرێت و بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا هەیە تاكو وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.

چەكی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی بڵاوكردەوە 

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی لە کۆیە دەکرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەسەردانێکدا بۆ قەزای کۆیە و تەقتەق، لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی کۆبوویەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان دۆخی پیشەسازی هەڵدەسەنگێنن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئێستای پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی كرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بانكی ئیتیحادی عێراقی تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن

شاندێكی بانكی ئیتیحادی عێراقی سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیان كرد، چەند تەوەرێكی گشتییان لە بارەی خزمەتی گشتی تاوتوێ كرد. 

دادگای تایبەت به‌ بازرگانیی دادەمەزرێت

بەپێی نووسراوی فەرمیی ئەنجوومەنی دادوەری كە له بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، دەرچووە بڕیاردرا لە سەرجەم دادگا بەراییەكاندا دادگای تایبەت بە بازرگانی بكرێتەوە.