شاندى وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى له دووەم كۆبونەوەی له ميانەى سەردانى شاندى وەزارەت بۆ بەغدا سەردانى وەزارەتى بازرگانى عيراقى فيدراڵيان كرد لەلايەن وەزيرى بازرگانى و بريكارى وەزارەت و راويژكاران و ب. گشتيەكان پيشوازيان لێكرا.
کار و چالاکییەکان
بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتێک و چارەسەرکردنی کێشەکان شاندێکی وەزارەت بازرگانی و پیشەسازی سەردانی بەغدا دەکات
وەزيری بازرگانى و پيشەسازى به ياوەرى بريكارانى بازرگانى و پيشەسازى و راويژكارانى وەزارەت و بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت له يەكەم كۆبوونەوەيان له بەغدا لەگەڵ وەزيرى پيشەسازى عيراقى فيدرالى و تەواوى راويژكاران و بەڕێوبەرە گشتيەكانى پیشەسازى عێراقى تاوتوێى پەيوەنديەكانى هەردوو لايەن كرا.
سيمينارێک دەربارەی گرنگی ستاندارە نیودەوڵەتییەکان لە کەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بەڕێوەچوو
رۆژی سێشەممە 2021/2/16 بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هەواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوەبەرەکان و سەروک بەشەکانی گشت بەرێوەبەرایەتیە گشتتیەکانی سەر بە وەزارەتمان سیمیناریک بۆ هەردوو بەرێزان (ئامانج وەهاب و دیندار فریق) دەربارەی (گرینگی ستاندارە نیودەولەتییەکان لەکەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بە پرۆگرامی ISO و HACCP) لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدوا داچوون – بەرێوەبەرایەتی پەرپێدانی مرۆیی هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڕێوەچوو.