حکومەتی هەرێمی کوردستان له مانگی تهموزهوه هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن دەکاتە دیجیتاڵی. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە و کەمکردنەوەی گەندەڵیی بە شێوەیەک کە هەموو خەرجییەکانی رۆژانەی حکومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ياساى چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.