Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى ١١ى ئازار

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتننامەى11ى ئاداری ساڵى 1970 تێدەپەڕێت، ڕێككەوتنێکى فەرمی و یاسایی و مێژوویی کە لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمى و دەستوریدا، بۆ یەکەم جار و لە عێراق دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا نرا.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون.

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی بودجەی هەرێم دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.

سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێمی کوردستان

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕۆژی (7) ی ئاداری 2021، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و سه‌ره‌ڕای دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌ندێک شوێنی دیكه‌ش ده‌كات، كه دانیشتووانەکانی به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان و ناكۆكی تایفی لە عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌.