Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران پلانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پەسەند کرد

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٥/٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە چەندین تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمای ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی داواکاری گشتی داوای کردووە کە پەرلەمانتاری ناوبراو بەڵگەی پێویست لە بارەی تۆمەتەکانی، رادەستی لیژنەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات و راستی تۆمەتەکانی بسەلمێنێ.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە مەبەستی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت، لیژنەیەك بۆ دیراسە كردن و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پێكھێنراوە.

سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە ٢ ئایاری ٢٠٢٠، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو، کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٨ نیسانی ٢٠٢٠ لە نووسراوێكدا بۆ ئەمینداریێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی، بە بەڵگەی یاسایی وەڵامی حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوەتەوە.

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێمییان تاوتوێ كرد

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی دانوستانكاری ھە‌رێم، لە‌گە‌ڵ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق و سە‌رۆک فراكسیۆنە‌ كوردستانییە‌كانی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ نیسانی ٢٠٢٠ لەتەلاری سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، كۆبوویەوە‌.