Skip to the content

پیرۆز بێت ١٢٤ ساڵەى ڕۆژنامەگەرى کوردى

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ٢٢ى نیسانى ئەمساڵ، ١٢٤ ساڵەى دەرچوونى یەکەم ڕۆژنامەى کوردییە بە ناوى "کوردستان" کە لە لایەن میقدات مەدحەت بەدرخانەوە دەردەکرا و ئێستا ئەو ڕۆژە وەک ساڵڕۆژى ڕۆژنامەگەرى کوردى لە هەرێمى کوردستان دەناسرێت. لە چەند ساڵى ڕابردوو ئاڵوگۆڕى گەورە لە بوارى ڕۆژنامەگەرى دروست بووە و کارى پیشەییانەى ڕۆژنامەنووسان و هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتیان و ڕەخنە ...

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەى ھاتنەوەی سەرى ساڵى نوێى ئیزیدی، کە یەکێکە لە جەژنە دیارەکان و دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە ٢٠ى نیسان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ئیزیدییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.لە ماوەى ڕابردوو دا و لە ئەنجامى هێرشى تیرۆریستانی داعش، گەلى کوردستان بە گشتى و ئێزیدییەکان بەتایبەتى تووشى کارەساتى زۆر گەورە بوون کە بەهۆیەوە سەدان ...

پەیامى پیرۆزبایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قیامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتیانى کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە، هۆکار بێت بۆ پێکەوەژیانى زیاتر و ئاشتى و ئارامیی هەموو پێکهاتەکان.هەرێمى کوردستان، نیشتمانى چەندین نەتەوە و ئایین و ئایینزا بووە و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونى یەکتر بووەتە کولتوورێکى جوان و جێگەى سە ...

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ٣٤ـمین ساڵیادى شاڵاوى ئەنفال

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٣٤ـەمین ساڵیادى شاڵاوى جینۆسایدى ئەنفالە لە هەرێمى کوردستان کە بە سیاسەتێکى شۆڤینیانە لە لایەن رژێمى بەعس، بە ئامانجى سڕینەوەى ناسنامە و لەنێوبردنى ئیرادەی گەلى کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دى، بەڵکو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلى کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکو لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حە ...

حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و جەختیش لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار و پەیڕەوی ناوە بازرگانییەکانی پەسەند کرد. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران، کورتەیەک ...

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لە سەر بەرهەمە خۆراکییەکان بۆ ماوەی 2 مانگ دەدات

لە ڕۆژی یەکشەممەوە مووچەی مانگی ئادار دابەش دەکرێت هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی 2022 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کورتەیەکی دەربارەی سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی ه ...