Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای ‌‌هەڵەبجە تاوتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سبەی چوارشەممە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٢ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردس ...

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسڕائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە. ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستد ...

پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەرەبەیانی١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات. د. جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان١٣ی ئادا ...

لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

هەولێر،هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی پوختەیەکی دەربارەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28 ی شوباتی 2022 سەبارەت ب ...

ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت وگازی هەرێم، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران،کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکر ...

شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە ھەولێر کۆنکریت و قیڕتاو دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی گوژمەی (٣٤١,٥٣٤,٠٠٠) دینار، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە پارێزگای ھەولێر وەک قۆناغی یەکەم. فەرم ...