وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو
راگەیێنراوێک لە بارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
راگەیێنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ، سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە
سەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان، بەڵێن دەدات لە دوای سوێندخواردنەکەی، هەرێمى کوردستان بەهێزتر بکات و چاکسازیی لە هەموو سێکتەرەکان ئەنجام بدات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - پەرلەمانی کوردستان، لە گەڵ متمانەدان به مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، متمانەی به وه زیرەکانی کابینەی نۆیەمیشدا.