Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد.

ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیار دەربارەی خۆگونجاندن لەگەل دۆخی دارایی ئێستای هەرێم دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە دڵگرانى و نیگەرانییەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆ و چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنوورییەکان دەکەین، کە بووه هۆی زیانى گیانی و ماددى بە ھاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ناوچەكە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٦/١٧ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەویی کارت و یەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠\٦\١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەویی کارت و یەکەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری گومرگەکان و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و گرێبەستەکانی خزمەتگوزاریی ناو دەروازەکان دەکات‎

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆکردنی دەرئەنجامی کاری لیژنەکانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی بواری گومرگ و لێخۆشبوونی گومرگی و دەروازە سنوورییەکان کرد.