Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە کێڵگە نەوتییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماتیو زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کار و چالاکییەکانی کێڵگە نەوتییەکان ئاڵوگۆڕ کران و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوانیان. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ...

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان دەکات

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەرچی زووە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 5 و6 خەرج بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە ...

ئەنجومەنی وەزیران هاوتاکردنی مووچەی خانه‌نشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات

* ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بە داتا و زانیاری بابەتی ...

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا. ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرا ...

ئەنجومەنی وەزیران باشترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دوایین پەرەسەندنەکانی بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕەوشی ئێستای خزمەتگوزاریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاوین و هەوڵەکانی وەزارەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارەیی کارەبا لەم وەرزەدا لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح ...

ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاوتوێ دەکات

ئــەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئەنجامی سەردانی ئەم دواییەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا وکۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نە ...