Skip to the content

هەواڵەکان

لە شاری بەرلین، تاوتوێی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم ده‌كرێت لە وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش

حکومەتی هەرێم لە ماوەی نێوان ساڵانی  ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ لێکۆڵینەوەی زۆری ئەنجامداوە سەبارەت بە  سەرچاوە داراییەکان و تەمویلکردنی تیرۆریستانی داعش کە بەشێکی زۆری بریتی بوو لەو پارەیەی بەرامبەر بە ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەستی دەکەوت کە دەیڕفاندن

یەکەم وۆرکشۆپی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی یەکەم وۆرکشۆپی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤی کرد کە تایبەت بوو بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ 

د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا

د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بۆ تاوتوێکردنی پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ 

د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی یەزدا

د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی یەزدا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگەچارەکانی دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان

د. دیندار زێباری و توێژەرانی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوتچ کۆبوونەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لە بەڵکیس وەیلڵی و عومەر سیری لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆتچ و گفتوگۆ کرا لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان 

هێرشى مووشەکى بۆ سەر هاووڵاتیانى سڤیل لە شارى هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاووڵاتیان

ئەو هێرشە مووشەکیە بۆ سەر شارى هەولێر و بە ئامانجگرتنى هاووڵاتیانى سڤیل، تاوانە و پێچەوانەى بنەما گشتییەکانە لە یاساى نێودەوڵەتى و سەرپێچییە لە ماددەکانى ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانى مافى مرۆڤ و پەیماننامەى نێودەوڵەتى تایبەت بە مافە مەدەنى و سیاسییەکان

حکومەتی هەرێم: پابەندەین بە جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی تایبەت بە پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان

لە شاری بەغدا کۆبوونەوەکانی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پەیماننامەی نێودەوڵەتی تایبەت مافە مەدەنی و سیاسییەکان بۆ گفتوگۆکردنی شەشەم ڕاپۆرتی خولی کۆماری عێراق بە بەشداری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون.
 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزیری دادی عێراق کۆبوونەوە

لەدیدارێکدا باس لە گرنگی بەشداری هاوبەشی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی لە ئامادەکردنی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامانەی  کە عێراق پەسەندی کردوون لە بواری مافی مرۆڤ کرا

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وەزیری دادی حکومەتی عێراق کۆبووەوە

باس لە هەماهەنگی نێوان نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و لیژنەی نیشتمانی نووسینی راپۆرتی ئەو  رێککەوتننامانەی عێراق پەسەندی کردوون کرا