Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى وكونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا چەند پرسێکى هەنووکەییان تاوتوێ کرد

لە کۆبوونەوەیەکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وكونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا ئۆلیڤیێ دیکۆتینی باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان وڕووداوو گۆڕانكاری‌ سیاسی و گرینگی پڕۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌‌ پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا ده‌كات

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

بالیۆزى نەرویج لەبەغدا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

چوارشەممە ٢١ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ خاتوو تۆن ئالێرز باڵیۆزى نەرویج بۆ عیراق و نیشتەجێى ئوردن بە هاوەڵى هەلسورێنەرى کاروبارى بالیۆزخانەى نەرویج لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێ کرا.

کونسوڵى تازەى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەرێم دەستبەکاربوو

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى تازەى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ محەمەد وەجیه حیجازی بەیاوەرى شاندێک سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

یادى رۆژى نیشتیمانى كۆماری چیك لە هەولێر کرایەوە

ئێوارەى سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و میخال سڤۆبۆدا کۆنسولی گشتی کۆماری چیک لە هەولێرو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان، کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چیک یادى رۆژى نیشتیمانى وڵاتەکەى لە هەولێر کردەوە.

لەناو ئۆتۆمبێل.. ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی كۆریای باشوور لە هەولێر كرایەوە

لەمەڕاسیمێکى تایبەت و لەناو ئۆتۆمبێل کونسوڵگەرى گشتى کۆریا لەهەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیانى بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و چۆى کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریاو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوررستان، نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دڵگرانی خۆی دەربڕی، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

سەفین دزەیی لەگەل بەرپرسی UNOCHA کۆبوەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی 2020، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو شێری ڕیتسیما ئەندرسن بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی مرۆیی لە عیراق UNOCHA کرد.

نوێنەری حکومەت لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرکی کرد

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ یەكێتی ئەوروپا وشاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرکی کرد.

حكومەتی بەریتانیا: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پەیوەندیەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەپارێزین

کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای کردو له‌لایه‌ن جه‌یمس کلێڤه‌رلی وەزیری ده‌ره‌وه‌ و په‌ره‌پێدان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازی لێکرا.