Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵى تازەی گشتى کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگه‌ڵ کونسوڵى تازەی گشتى کۆماری چیک، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەمانگییەک بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکانیان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى شانشینى نەرویج لە عێراق و ئوردن کرد

 پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان نەرویج و هەرێمى کوردستان لە هاوکارى و هەماهەنگى زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە دابینکردنی دۆخێکی گونجاوتر و باشتر گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر کرد

تیشک خرایە سەر  میکانیزمی زیاتر بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بارزگارنیەکان و پتەوکردنى پەیوەندى نێوان زانکۆکاکانى هەرێمی کوردستان و کەنەدا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی باڵای ڕێکخراوی UNODC سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

باس لە چۆنییەتی ڕێگری کردن لە تاوان و ریفۆرم لەبواری دادوەری کرا، لە رێگەی کردنەوەی وۆرک شۆپ بۆ پەرەپێدانی تواناکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیى لە باڵیۆزى نوێى کۆمارى چیک لە عێراق کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نۆڤێمبەری ٢٠٢١ سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ پیتەر شتیپانێک، باڵیۆزى نوێى کۆمارى چیک لە عێراق کە بە بۆنەى دەستبەکاربوونى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە، کۆبووەوە.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەلەستین کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە 16ى تشرینی دووەمی 2021 سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆز، نەزمى حزورى کونسوڵى گشتى فەڵەستین لە هەرێمى کوردستان کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی ژاپۆن کۆبووەوە

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێم باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا.

لەیادی ٣٠ ساڵەی کۆڕەودا، لە ئیسپانیا پێشانگا و سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو

لە ٣٠ هەمین ساڵیادی کۆچڕەوی کوردان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە هاوکاری زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە شاری مەدریدی ئیسپانیا، هەستا بە سازدانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە چەندین وێنەی بڵاونەکراوەی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە کۆڕەوی یەک ملیۆنی ساڵی ١٩٩١.