Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری باڵیۆز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە و سەرەدانیکردنی بۆ هەولێر و بینینی ئەو پێشکەوتنە دەربڕی و سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی کرد بۆ پێشوازیکردنە.

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی شانشینی نەرویج لە عێراق کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەتایبەتی هەولێر و دەوروبەری کرد، هەروەها گرنگیی کاری جددی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان.

سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆدەبێتەوە

لەکۆبوونەوەکەدا، باسی لەوەکرد کە ژمارەیەکی زۆری کورد لە وڵاتی سوید نیشتەجێن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە لە بوارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە. هەردوولا هیوایان خواست ئەو پەیوەندی و هاوئاهەنگییە زیاتر پەرەی پێبدرێت.

سەفین دزەیى پێشوازى لە کونسوڵى گشتى شانشینى هۆڵەندا کرد

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕاى پیرۆزبایى کردن بە بۆنەى دەست بەکاربوونى وەکو کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان سەفین دزەیى ئاماژەى بە پەیوەندیە دووقۆلیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و هۆلەندا کرد 

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی نوێی رێکخراوى خاچی سوری نێودەوڵەتی کۆبووەوە

 سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە ئانا کاپرین جیسیکا هالفورد بەرپرسی نوێی رێکخراوى خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.

سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له‌ بەرپرسی نوێی بەشی بازرگانی و ئابووری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە هەرێم ده‌كات

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ نۆکۆڤ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاره‌ نوێیه‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات دووپاتی له‌ خواستی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بولگاریا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.

کونسوڵى تازەی کۆمارى ڕووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوکاری و هەماهەنگی دەکات

کونسوڵى گشتیی ڕووسیا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ نوێنەرایەتیکردنى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و کە بەمەبەستى خۆناساندن، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له‌ جێگری باڵیۆز و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا ده‌كات

لە کۆبوونەوەکەدا سەفین دزەیی پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هاوكات پشتیوانی و هاریكاری حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی خسته‌ڕوو.

ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی کۆریا لە هەولێر بەڕێوەچوو

کونسوڵگەرى گشتى کۆریا ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانى وڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەخت ئەنجامدا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) له‌گه‌ڵ بەرپرسى نوێی نووسینگەى بازرگانى باڵیۆزخانەى بولگاریا لە هەولێر كۆبۆوه‌

لە کۆبوونەوه‌یه‌کدا، تیشکخرایە سەر بارودۆخى سیاسى عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانییان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی باش بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.