Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنینی باجەکان: باج زیاد نەکراوە بەڵکو ڕێک خراوەتەوە تا دوور بین لە هەڵاوسان و کورتهێنانى بودجە و خزمەتگوزارى زیاتر بکەین

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا بڕیارى لەسەر ڕێکخستنەوەى باج لە هەرێم دا و لەسەر ئەم بنەمایە بلەڕێوەبەرایەتى گشتیی باجەکان چالاکتر بووەوە، ئابوریناسان پێیان وایە کە باج کۆڵەگەیەکى سەرەکى و بنەڕەتى گەشەى ئابوورى و بنیاتنانى ژێرخان و زیاترکردنى خزمەتگوزارییەکان و ڕێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخ و هەڵاوسان و کورتهێنانى بووجە، بەو مەرجەى کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشە و هاووڵاتیان پێوەى پابەند بن.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

له‌ دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه‌. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاووڵاتییانی دابوو، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە‌ و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون

وەزیرى کارەبا: ھەنگاوی گەورە و خێرا و ستراتیژیمان بۆ بونیادنانی ژێرخانی کارەبا هەڵێناوەتەوە

هەرێمى کوردستان لە دوو ساڵى ڕابردوودا دۆخێکى قورسى هەبوو، هەم بە دەست ڤایرۆسى کۆڤید ١٩ـەوە دەیناڵاند و هەمیش بەهاى نەوت و نەناردنى بودجە ڕووى تێ کردبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین سێکتەر کار و چالاکى و چاکسازى بەردەوام هەبووە، نمونەى ئەوەش کارەبایە.