Skip to the content

هەواڵەکان

بە گوژمەی 50 ملیار و 500 ملیۆن دینار جووتسایدێك و بەرزترین پردی عێراق لە سۆران دروست دەكرێ

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی ڕێگا و پردی 40 مەتریی سۆرانی دانا، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرا.

بەخشینی مانگانەی سەرۆكوەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 ڕزگاربووی دەستی داعش

بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری یادی قوربانییانی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی 3ی 2025 لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، لە سەرجەم هەرێمی کوردستان ڕێز لە قوربانییان گیرا و فەرمانگەی میدیا و زانیارییش ڕێزی لە قوربانییان گرت.

هۆڵی ڕۆشنبیری و هونەریی ڕانیە تەواو کرا

پرۆژەی هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕانیە، بە گوژمەی 2 ملیار و 643 ملیۆن دینار، لەسەر ڕووبەری 13 هەزار و 600 مەتر دووجا لە ڕانیە دروست کرا.

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی 3ی 2025 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.

سبەی سێشەممە پشووی فەرمییە

سبەی سێشەممە، 11ی ئاداری 2025، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (11ی ئاداری 1970) لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی بۆ دەرەوەی وڵات دەکرێتەوە و خوێندنی کوردی لە دیاسپۆرا پەرەی پێدەدرێ

بە پشتیوانیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیی وەزارەتی پەروەردە، مەراسیمی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ بەهێزکردنی خوێندنی کوردی بەڕێوە دەچێت.