دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 19ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێورەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد، ئەمەش ژێرخانی وزە لە هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی ملیۆنان كەس لە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان و عێراق سوودمەند بن.
هەواڵەکان

لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ ڕاییكردنی کاروباری خانەنشینان دروست دەکرێت
بەهۆی دواكەوتنی مووچە و مامەڵەی خانەشینان، بۆ ڕێکخستنەوە و زیاتر خزمەتکردنی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند درا، تا بە زووترین كات ئەم بابەتە چارەسەر بكات.

بە گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار سەنتەرێکی نەخۆشیی گورچیلە لە دهۆک کرایەوە
سەنتەری نەخۆشییەکانی گورچیلە بۆ شووشتن و چاندنی گورچیلە لە سنووری پارێزگای دهۆک کرایەوە.

مسۆگەرکردنی مافی کرێکاران كاری لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە.. دەبێ (75%)ی کرێکاری پرۆژەکان هاووڵاتیی هەرێم بن
کرێکاران داینەمۆی بەرهەمهێنان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانن، لەو سۆنگەیەوە کابینەی نۆیەم بەردەوام لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کار و پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکان، هەوڵی داوە مافی کرێکاران بە گوێرەی یاسای کاری ژمارەی (71)ـی ساڵی 1987 بپارێزێت و بە یەکسانی هەلی کار بۆ هێزی کاری ناوخۆیی بڕەخسێنێت.

کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (ئێزدی: ئایین، کلتوور، مێژوو و جوگرافیا) لە دهۆک بەڕێوە چوو
کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (ئێزدی: ئایین، کلتوور، مێژوو و جوگرافیا) لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.

75%ی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواو بووە
پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار، لە هاوینی ئەمساڵ، پێش وادەی دیاریکراو تەواو دەبێت.