ڕۆژی دووشەممە (25-11-2024)، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.
هەواڵەکان

لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان تا ئێستا 1155 هاووڵاتیی سکاڵایان تۆمار کردووە و چارەسەر کراون
سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، لە 3ی ئابی 2023 کەوتە کار؛ هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی CCS.DIGITAL.GOV.KRD سکاڵاکانیان بگەیەنن و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان دەکرێت.

بیمەی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکرێت
سیستەمی بیمەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە؛ سیستەمێکی دڵنیاییە بۆ هەر پێشمەرگەیەک تووشی نەخۆشی دەبێت و پێویستیی بە چارەسەری تەندروستی یان نەشتەرگەری دەبێت، لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان چارەسەری بۆ دابین دەکرێت و 70%ـی خەرجییەکانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی دۆزینەوەی هەلی كار و دەستی كار لە هەرێمی كوردستان بەگەڕ خرا
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، بە هاوکاریی کۆمپانیا و بە پاڵپشتیی دارایی یەکێتیی ئەورووپا، پلاتفۆرمی گونجاندنی کاریان بۆ بەهێزکردنی دامەزراندن و بەشداری لە بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەلی کار و گونجاندنی شارەزایی بەگەڕ خست.

ئەو قوتابییانەی لە زانکۆلاین ناویان نەگەڕاوەتەوە دەتوانن گرفتەکانیان چاک بکەن و دووبارە پێشکەشی بکەنەوە
سیستەمی زانکۆلاین یەکێکە لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی دەکات.