رۆژی ١٦/٨/٢٠٢١ و له ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر لە مەراسیمێكدا وێستگه‌ی كاره‌بای (١٣٢) كه‌ی.ڤی نیشتمان له ناو بازاڕی هه‌ولێر كرایه‌وه، كه له لایه‌ن كۆمپانیای زاگرۆس به گوژمه‌ی ١٣ ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٨١٢ دۆلار جێبه‌جێ كرا.
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه و چاكسازیمان ئه‌نجام داوه
له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له هه‌موو وهزرهتهكان ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین
له دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتییانی دابوو، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون
حکومەتی هەرێم بڕی ٥ ملیار‌و ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (٥,٨٣٦,٤٤٠,٠٠٠) بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.