قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و باسی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان و چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێ کران. کۆبوونەوەکە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەمە ( ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروس ...
قوباد تاڵەبانی: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە بۆ ڕووداوەکانی عێراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٩ شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس. لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخ ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ڤۆلف ئەلێکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ( ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا بێنیامین هانا، جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵ ...
قوباد تاڵەبانی: متمانەی تەواومان بە توانا و لێهاتووییی ژنان لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا هەیە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانی کرد، و لەگەڵ ئەفسەران و خوێندکارانی ژنی کۆلێژەکە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕاگری کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ئامادەی بوو، جێگری سەرۆکوەزیران، ڕۆڵی سەرۆک مام جەلالی لە کردنەوەی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەرز نرخاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆک مام ...
دیداری "ژن و دیپلۆماسی" لە هەولێر بەڕێوە چوو
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و بە بەشداری ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی ژنی کورد و بیانی لە هەولێر دیداری "ژن و دیپلۆماسی" بەڕێوچوو. لە دیدارەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی ژنی بیانی لە باڵوێزخانە و کۆنسوڵخانەکانی وڵاتان لەعێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ژنی کوردیش بەشداربوون، باس لە رۆڵ و پێگەی ژنان لە بواری ...
قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی ژووری بازرگانیی پارێزگای سلێمانی کرد و پشتگیریی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و ڕایگەیاند؛ "ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات." لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو، قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی هەڵبژاردنیانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی نوێی ژووری بازرگانیی سلێمانی کرد و ...