ئەمە گفتوگۆیەکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕووى هەرێم و حکومەت بوونەوە و ئەو بەرنامە و پلانانەى کە ئێستا لە نیوەى جێبەجێکردنیاندان بۆ گەیاندنى خزمەتى زیاتر بە فەرمانبەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و چاکسازى لە کارى کارگێڕی.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد
ئەمڕۆ یەك شەممە 11ی تەمموز (یولیۆی) 2021 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە دەباشان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد و ئەژی ئەمینی وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری ناساند.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان پەرەپێدانی وەرزشی تاوتوێ کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و رێکخستنەوەی کەرتی وەرزشی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی روسیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق و شاندی یاوەری و ، پێکەوە تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیایان کرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەئامادەبوونی بریكاری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و لەبارەی باشتركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و كێشەو كەموكوڕییەكان گفتوگۆیان كرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران چاوی كەوت بە خاتوو پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و، پێكەوە ژمارەیەك پرسی جێگە بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.