قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (28 كانونی دووەمی 2021) لە هەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن كەعبی جێگری یەکەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد
لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ (16 كانونی یەكەمی 2020) وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەردوو جێگرەکەی و سەرۆكی لیژنە پەیوەندیدارەكانی کۆبووەوە.
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ 2020/12/11 لە بەغدا لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کۆبووەوە.
وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 كانونی یەكەمی 2020 وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە كە بۆ گفتۆگۆكردن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و دەستوری بۆ كێشەكانی نێوان ھەرێم و حكومەتی فیدراڵی راسپێردراوە.