Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەگەڵ وەفدێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF) ی سلوڤینی کۆبۆوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی١٣/ئازاری٢٠٢٢ی زاینی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین  پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF)سلوڤینی  بە سەرۆکایەتی کاتارینا بەرپرسی پڕۆژەکانی عێراق و سووریا لە شاری هەولێر کرد

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە گه‌ڵ شاندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی(iMMAP) كۆبۆوه‌

 ڕێکەوتی٧/ئاداری ٢٠٢٢ی زاینی جەبار مستەفا ڕەسوڵ سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە فرانچیس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی(iMMAP) لە عێراق و کوردستان و وەفدی هاوڕێی کرد.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە وەرزی بەهاردا گەیاندنی پەیامەکانی هۆشیاری چڕتر دەکاتەوە

 لە دوای  ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  دەستکراوە بە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی، لە %٦٥ی ڕووبەری پیسبوو پاککراوەتەوە و %٣٥ی  ڕووبەری پیسبوو  پاک نەکراوەتەوە

کۆنفڕانسی وڵاتانی کۆمەکبەخش بەڕێوە چوو

لەژێر چاودێری جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین  و دکتۆر جاسم وەزیری ژینگەی عێراق، لە شاری بەغداد کۆنفڕانسی وڵاتانی کۆمەکبەخش بەڕێوە چوو

سەرۆکی دەزگای مین لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵةتی(MAG) ماگ کۆبۆوە

هەولێر- هەرێمی کوردستان–عێراق ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢شوباتی٢٠٢٢  جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەگەڵ جاک مۆرگان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ماگ(MAG)  لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە 

دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢١ـی راگەیاند

بەراورد بە ساڵی 2020 ڕووبەری پاککراوە لە مین و ژمارەی شەهید و کەمئەندامبوون بە مین، لە ساڵی 2021 زیادی کردووە

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشبردنی بەرنامەی مین و نەهێشتنی مەترسییەکانی لە هەرێمی کوردستان کرا

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین کۆبۆوه‌

جەبار مستەفا بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و عوبێد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی دەزگای مین،  پێشوازییان له‌ جاک مۆرگان بەڕێوەبەری گشتیی  کۆمەڵەی ئامۆژگاری  مین لە عێراق   و وەفدی هاوڕێی کرد

دەزگای گشتیی کاروباری مین و وەفدێکی هاوبەشی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی هاوکاری و پەیوەندیی نێوانیان كرد

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازیی كرد لە وەفدێکی هاوبەشی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان(UNOPS)  و فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین(UNMAS)  و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد