Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/17 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا . ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و ه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , لە داڤۆس لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور کرا. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە برەودان بە هاریکاری و هاوئاه ...

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و درامای كوردی عومەر چاوشین دەکەم کە لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە ، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە. لە خوای مەزن و دلۆڤان داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانیی خۆیی و گیانی بە بەهەشت شاد بكات و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆكی ح ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانيی داڤۆس دەكات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت. له‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له‌ چه‌ند پانێڵ و گفتوگۆیه‌كدا بەشدار دەبێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات.  سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و پ ...