هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تاووتوی کرا. باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند ...
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەو ...
سەرۆکى حکومەت: خزمەتکردنی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان گەورەترین شانازییە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلوول، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی رێکخرابوو لە شاری دهۆک، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک قۆناخی یەکەم ، 368 یەکەی نیشتەجێبوون ( شوققە)ی بە سەر بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی کوردستان دابەش کرد کە کۆی گشتی چوارسەد و بیست یەکەی نیشتەجێبوونە.لە ڕێورەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژ ...
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین. بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش ...
سەرۆکی حكومەت سەردانی جووتیارێکی نموونەیی لە پارێزگای دهۆک دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی جووتیار محەمەد سەلیم بەربهاری لە گوندی بەربهار کرد لە پارێزگای دهۆک، کە یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکانی دەڤەرەکە و پێش دوو ڕۆژ داوای لە جەنابی سەرۆک بارزانی کردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت . سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لە نزیکەوە ڕەز وباخ و بەرهەمەکەی بەسەرکر ...
سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 27 ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ناوچەکەی کرد کە هاوکارن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ وستراتیجی لە سنووری دەڤەر ...