Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێجی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین کرد کە دوێنێ لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لەدەستدا.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و ک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم دەنێرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و هاوخەمی بۆ شاعەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ ڕووداوی بەندەری عەقەبە کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و گەلی ئوردن کرد و هیوای چاکب ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەس ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق کرد کە زۆرینەی یاریزانەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لێکردن بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە سێیەم پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ فوتساڵی خانمان کە لەم دواييانە لە عەرەبستانی سعودی بەڕێ ...

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشت و گوزار و گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان،لە پێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ڕاپەرین،لەس ...