Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان ، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم . هیوادارم ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (33)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

لە سی و سێیەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعس دەکەینەوە کە بە چەکی قەدەغەکراو ، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید کرد و بە هەزارانی دیکەش بریندار بوون، کە هەندێکیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەکانیانەوە دەناڵێنن .

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یادی پەنجا و یەک ساڵەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەکەینەوە کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کارمەندێکی پۆلیسی ھەولێر خەڵات دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر ، لە بەرامبەر دڵسۆزیی و ماندووبوون و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا.