Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کارمەندێکی پۆلیسی ھەولێر خەڵات دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر ، لە بەرامبەر دڵسۆزیی و ماندووبوون و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەولەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانە ستەملێکراوەکان کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەشتی مارس

لە یادی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991

لە یادی( 30 ) ساڵەی ڕاپەڕینی پڕشکۆی ئاداری 1991ی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەسر حەریری سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.

پەیامێک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

خۆشحاڵم به‌ گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID-19 ) بۆ هه‌رێمی كوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە.