ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیب پیتەرسن جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ( UNFPA ) و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت
لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەش سەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و ڕایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال فرانچیسکۆ پرینچیپێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردبوو.