ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردانی دوێنێی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا، کە لە بارەی چەندین تەوەر، گف ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 3/14 ، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی وەزیرانی فیدرال و شاندێکی یاوەری کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. گوتیشی ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت ، دەکرێ هەموو کێشەکان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید تاوتوێ کران.تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ. سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی بۆ هەموو کارئاسانی ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، بوونەتە قوربانی . پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەکان دەخوازم.جێی نیگەرانی و ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤیەننا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 3/13 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد.شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا، کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردست ...

سەرۆکی حکومەت : کار دەکەین لە پێناو دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان پێشکەوتووتر و سەقامگیرتر بێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 12 ی ئادار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یەکەمین دیداری لاوان لە دهۆک کرد .سەرەتا پێشانگەیەکی کاری دەستی لاوانی کردەوە و دواتر لە پانێلێکدا، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە . ئەمەش دەقی پرسیار و وەڵامەكانە : زۆر سوپاس، سوپاسی ئێوە دەكەم بۆ ئەم دیدارە و میوانداریكردنی ئێمە. بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان، سوپاسی هەموو بەشداربووانی ئە ...