Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵلا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەم دەربڕی. شازا ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا ، دۆخیی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و گفتوگۆی لایەنەسیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ، سڵاو و ڕێزی ئیمانوێل ماکڕۆن - ی سەرۆکی فەرەنسای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە برەودانی زیاتر ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی شێخ محەممەد شاکەلی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسیی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی ئیماراتی کرد بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ پشتگیریی هەر ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە، کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، نوێنەری شا و وەزیری دیوانی سەرۆک وەزیران، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووريی نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێکهاتبوو. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندی ...