سەرۆکی حکومەت :* دەبێ ڕێگە لە خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاو ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندی بگیرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کرد و لەلایەن ئانۆ جەوهە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات
سەرۆکی حکومەت :پێویستە هەموو هەوڵێک بخەینەگەڕ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و پشتگیریکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی و بەرهەمی جووتیارانی کوردستان. هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد و ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات
سەرۆکی حکومەت : دەبێ زۆر گرنگی بە ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بدرێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی بێت. پێویستە کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی کوردستان بکرێت و بژێوی گوندنشینانیش باشتر بکرێت. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فە ...
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئ ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو. لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کورد ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت لاوە بەهرەدارەکانمان، هاوکارمان بن لە بنياتنانی کوردستان
* پەروەردە و زانست، بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، کۆتایی نایەت. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 ، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی ئەمەریکی بەڕێوەچوو. ...