Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : پێویسته‌ ده‌ستووری ئێمه‌ به‌ باشترین شێوه‌ نوێنه‌رایه‌تی ویست و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی کوردستان -هەولێر کرد بە ناونیشانی ( یەکڕیزی و دەستوور). لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی حکومەتی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، رۆژی سێشەممە 18ی ئایاری 2021، یەکێک لە گەورەترین و پڕ بەرهەمترین کارگەی ئاسن و شیشی لەسەر ئاستی عێراق کردەوە، کە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار دروستکراوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە جەژنی رەمەزان لە ژمارەیەک منداڵی بێناز و بێباوك پیرۆز دەكات

دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (چاودێری ئازیزان)دا بڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری وەكو دیاری و جەژانانە بەسەر زیاتر لە 15 هەزار منداڵانی بێباوك لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش كرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پڕۆژەی چاودێری ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە بە هاوکاری مانگیی سووری ئیماراتی و هەندێک لە سەرمایەدارانی کوردستاندا ئەنجام دەدرێت.