Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانیی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆن ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی دایکی زاگرۆس فەتتاح ئاغا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی (تەڵا قادر)ی دایکی. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لێکرد و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند. ...

سەرۆکی حکومەت سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێران دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3 لە تویتێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێرانی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی: سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. ...

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ڕادەگەیەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە و گەل و حکومەتی ژاپۆن دەربڕی.لە پەیامەکەدا هاتووە؛ زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن.ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ئێمە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن. ...