Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەی کۆرنیشی دەلال لە زاخۆ : دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین

ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە شاری زاخۆ، پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلالی کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە تاكە پڕۆژە نییە، بەڵكوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەندین پرۆژەی دیكە لە کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکاندا، ئەنجامدراون یان ئێستا لە جێبەجێکردندان. کە بە گشتی، زیاتر لە 170 پرۆژە لەم ماوە ...

سەرۆکی حکومەت : نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەک بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیان بۆ دابین بکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند کۆڵان و گەڕەکێکی شاری دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە خواست و داوکارییەکانی خەڵکی ئەو گەڕەکانە بوو.سەرۆکی حکومەت هەرەها چەند ماڵێکی لەو گەڕەکانە بەسەرکردەوە و گوتی: نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەک بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتيى هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە لە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی گشتیی پێشوو و نوێی هاوپەیمانان پێکهاتبوو.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی جەنەرال ماکفەرلین-ی کرد بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوت ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد مەعسووم دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ی هاوژینی د.فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست . باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فوئاد مەعسووم دەکات

ئەمڕۆ هەینی 8/11 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بۆ كۆچی دوایی خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدی هاوژینی کە ئەمە دەقەکەیەتی؛. بەڕێز د.فوئاد مەعسووم : بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبە ...