Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق دەکات

ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئادار، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزب کرد، کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق ...

سه‌رۆكی حکومەت نامه‌يه‌كى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگەیشت

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت، لە نامەکەدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات بۆ پێشوازی گەرم و دۆستانەی لە کاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژانى 7 ـ 10ی ئادار، هەروەها جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئەڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ...

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ب خەم و کۆڤانەکا زۆر، مە پەیاما کۆچا دووماھیێ یا پێشمەرگە و فەرماندێ قەهرەمانێ ڕۆژێن سەخت و دژوارێن هەردوو شۆڕەشێن ئەیلوول و گوڵانێ و هەڵگرێ مێدالا بارزانیێ نەمر، خودێ ژێ ڕازی محەمەد خالد بۆسەلی بهیست، کو تەمەنێ خو د بزاڤا رزگاریخوازا کوردستانێ دەربازکر و ل چەندین داستانا بەشداری کریه و ڕۆلەکێ بەرچاڤ د تێکۆشینا گەلێ مەدا هەبوو و باڤێ شەهیدێ قەهرەمان عومەر بۆسەلیە کو ل داستانا س ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ، کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.  بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ن ...

سەرۆکی حکومەت : زۆر هەوڵیاندا کە کوردستان و ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت، بەڵام نەیانتوانی

ئەمڕۆ دووشەممە 20/٣ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییان، لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە شاری هەولێر، ئاگری نەورۆز هەڵکرا.لە گوتارێکدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوو، زۆر هەوڵیاندا ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت سەقامگیرییەکەی تێکبچێت، بەڵام ...